shadow

لەدوا گەڕی خولی پلە یەکی ئیسپانیادا و لەنێو یاریگای کامپ نۆ، یانەی بەرشلۆنەی پاڵەوانی خولەکە ڕووبەڕووی یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنا بوویەوە.

کوڕانی لویس ئێنریکی دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو نازناوەکەیان مسۆگەر کرد، ئەنجامی ئەم یارییە هیچ گرنگییەکی نەبوو بۆ ئەوان، لە بەرامبەردا یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنا مەترسی دابەزینی لەسەر بوو بۆ مانەوە پێویستی بەتەنها خاڵێک بوو و سەرکەوتوو بوون لە ئامانجەکەیاندا و بارسایان بە یەکسان بوون و بەئەنجامی ٢-٢ ناچار کرد.

دوو گۆڵەکەی بارسا لیۆ مێسی لە خولەکەکانی ٥ و ٥٩ تۆماریکرد و دواتر تیپی میوان دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکیان لە ڕێگەی مارتینێز و سالۆمۆە لە خولەکەکانی ٦٧ و ٧٦ تۆمارکرد و ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *