shadow
Massoud Barzani to return Baghdad 

ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالکی ئەمڕۆ سێ شەممە داوای دەستگیرکردنی مەسعود بارزانی کرد کە بڕیارە بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ریفراندۆمەوە هەروەها داوا لە حکومەت دەکەن کە لەگەڵ بارزانیدا کۆنەبێتەوە بەهۆی ئەوەی شەرعیەتی لەدەستداوە.

ئیئتیلافەکەی نوری مالکی لە بەیاننامەکەدا رایانگەیاندووە ” داواکاری گشتی داوای جوڵاندنی سکاڵایەکی یاسایی کردووە بۆ دەستگیرکردنی مەسعود بارزانی و بە بەتاڵانبردنی نەوتی عێراق و خیانەتی گەورە تۆمەتباری کردووە”.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە ” هیچ رێگا چارەیەک لەنێوان بەغدا و هەولێردا نیە، چونکە بارزانی سەرۆکێکی نا شەرعیە و پێویستە لەسەر حکومەت بەهیچ شێوەیەک گفتوگۆی لەگەڵدا نەکات و پێشوازی لێنەکات”.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە ” کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەلایەن پارتەکانی ترەوە کە پارتی نین چارەسەردەبن وەک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و حزبەکانی تر”.

ئەوەش روونکراوەتەوە ” گفتوگۆکردن لەگەڵ بارزانیدا کات بەسەربردنە چونکە ئەو سەرۆکێکی نا شەرعییە و نوێنەرایەتی کورد ناکات بەڵكو نوێنەرایەتی وڵاتانی تر دەکات کە پیلان لەدژی عێراق دەگێڕن”.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، سبەینێ ٥ شەممە ١٠/٨/٢٠١٧ مەسعود بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێک دەچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە.

میللەت

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *