shadow

پسپۆڕێکی یاسایی رایدەگەیەنێت بەبێ گۆڕانکاری دەستور ناتوانرێت ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەوادەی دیاریکراوی خۆی دوابخرێت.
“تاریق حەرب” لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: دواخستنی ھەڵبژاردن پێویستی بەگەڕانەوەیە بۆ ڕای گەل بۆ ئەوەی لە رێگەی راپرسیەوە گۆڕانکاری لەدەستوردا بکرێت، کە ئەوەش لەم قۆناغەکەدا ئەستەمە.

ئەو پسپۆڕەی یاسا، لەگرنگی ئەو بانگەشانەی کەمکردەوە کەداوای دواخستنی ھەڵبژاردن دەکەن و پێی وایە ئەوانەی داوای دواخستنی ھەڵبژاردن دەکەن ھیچ پاساوێکی دەستورییان نییە، لەکاتێکدا دەستور تەئکید دەکاتەوە لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دوای ٤٥ رۆژ لە تەواوبوونی تەمەنی ئەنجومەنی نوێنەران

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *