shadow

بەبێ لێبڕین و پاشەکەوتە.. وادەی دابەشکردنی موچەی تەندروستی و پەروەردە راگەیەندرا

بەغدا 250 ملیار دیناری بۆ پێدانی مووچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی رەوانەی هەرێم کردوەو مووچەکانیش بەبێ لێبڕین و پاشەکەوت دابەشدەکرێت و بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا کات و شێوازی دابەشکردنی رابگەیەنرێت.

عەبدولواحید محەمەد سکرتێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند: دوای وەرگرتنی زانیاری تەواو لەوەزارەتەکانی پەروەردەو دارایی هەرێم بەتەواوی دڵنیا بووینەوە کە بەغدا بڕی 250 ملیار دیناری بۆ پێدانی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردەو تەندروستی رەوانەکردوەو بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

سکرتێری یەکێتی مامۆستایان بە پیوکەی میدیایی وت: ئەو پارەیەی بەغدا بۆ مووچەی پەروەردەو تەندروستی رەوانەکردوە مووچەی مانگی 1ی 2018، چونکە هێشتا بودجە پەسەند نەکراوەو حکومەتی عیراق بەڕێژەی 12/1 بودجە خەرجدەکات و ئەو پارەیەشی رەوانەکردوە لەبودجەی 2018ە.

ئاشکراشیکرد: تا رۆژی پێنج شەممە کات و شێوازی پێدانی مووچەکەی بەغدا بۆ پەروەردەو تەندروستی یەکلا دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *