shadow

 

وابڕیارە هەموو هێزەکانی عێراق لە نێو شاری کەرکوکدا بکشێنەوە و هێزە ئەمنییەکانی شارەکە کەرکوک بەپارێزێت.

بەبڕیاری هادی عامری ئەمرۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شاری کەرکوک دەکشێنەوە و لە شوێنی ئەوانیش پۆلیسی کەرکوک هێزە ئەمنییەکان لە نێو شاری کەرکوکدا بڵاوەیان پێ بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە کۆنگرەکەدا خەتاب عومەر، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک، وتی “هیچ چەکدارێک نابێت لەناو شار بمێنێت، هێزێکی زۆرم لەبەردەستەو دەتوانم بەکاریانبهێنم”، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بەوەی پێویستی بە هێزی تر نییە.

وتیشی”جگە لەوان کەس بۆی نییە لەناو شار چەک هەڵبگرێت بە پێچەوانەوە روبەڕوی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە”.

هەر لەوبارەوە ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا” ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى نیشتمانى کوردستان رایگه‌یاند، رێککه‌وتن کراوه‌ بۆ کشانه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ ناوه‌ندى شارى که‌رکووک و کشانه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ى سه‌نته‌رى شاره‌که‌.

ناوبراو داواى له‌ هاوڵاتیانى دانیشتووى که‌رکووک کرد شاره‌که‌ به‌جێنه‌هێڵن و ئه‌و هاوڵاتیانه‌شى شاره‌که‌یان به‌جێهێشتووه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شاره‌که‌ و هیچ مه‌ترسییه‌ک بۆسه‌ر ژیانیان له‌ ئارادا نیه‌.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *