shadow

رێزان شێخ دلێر

بێبەشكردنی هەڵەبجە لە بودجەی 2018 جارێكی دیكە خنكاندن و كیمیابارانكردنی ئەو شارەیە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە

بەداخەوە، هەڵەبجە وەك 19 هەمین پارێزگای عێراق لە دیاریكردنی بودجەی 2018 ی پارێزگاكانی عێراق هیچ حسابێكی بۆ نەكرا، هەرچەندە ئەم پارێزگایە لەلایەن خودی حكومەتی عێراقەوە فەرمانی بەپارێزگابوونی پەسەند كراوە و خاوەنی زۆرترین قوربانییە.
ئەمە بەمەبەست بێت یان نا بێبەشكردنی دامەزراوە و پارێزگایەك و رۆڵەكانی عێراقە لەمافێكی یاسایی و دەستوری و نابێت حكومەت رۆڵەكانی خۆی لەبیربكات، بەتایبەتیش هەڵەبجەییەكان كە تائێستاش بۆنی سێوی مەرگ لەشارەكەیان نەبڕاوە.
پێویستە پەرلەمانی عێراقیش جارێكی تر ئەو بودجەیە بگێڕێتەوه بو حكومه ت و بەجۆرێك بودجەكە تێپەڕێنێت كە مافی هەڵەبجە و تەواوی هاوڵاتیانی عێراقی تێدا مسۆگەربكرێت و نابێت ئەو بابەتە بەهەڵواسراوی و بەنادیاری بهێڵرێتەوە” لەبەرئەوەی ئەو شارە هیچ بڕە بودجەیەكی دیكەی نە لەلایەن حكومەتی عێراقی و نەلەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بۆدابین ناكرێت، ئەمەش مایەی قبوڵكردن نیە لەلایەن نوێنەرانی خەڵكی عێراق لەباكوربێت یان لەباشور و پێویستە هەموو لایەك لەئاستی تاوانی خنكاندنی هەڵەبجەییەكان بێدەنگ نەبین.
هەروەها، پێویستە هەڵەبجەییەكان خۆشیان لەئاستی پشتگوێخستنی شارەكەیان بێدەنگ نەبن و خۆپیشاندانی گەورەی جەماوەری سازبكەن و داوای مافەكانی خۆیان بكەن. 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *