shadow

یارییەکانی خولی پلە یەکی ئیسپانیا لە کۆتایی نزیک بووەتەوەو بڕیارە ئەمڕۆ پێ بخاتە هەفتەی 37-وەو تیایدا لە یارییەکی چارەنوسسازدا بۆ یەکلاکردنەوەی نازناوی خولەکە هەردوو یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بەرشلۆنە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

وەرزی ڕابردوو هندییە سورەکان لە نێو خاکی کەتەلۆنییەکانەوە نازناوی لا لیگایان بەدەست هێناو لە کامپ نۆدا ئاهەنگی سەرکەوتنیان گێڕا، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ئەمشەو بەرشلۆنە لە پێناو تۆڵەکردنەوەدا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ بجەنگێت و لەناو جەرگەی مەدریدەوە جامی لالیگا بەدەست بێنێت.

بەڵام ئەرکی هاوڕێیانی مێسی ئاسان نابێت و کوڕانی دیێگۆ سیمیۆنی کە هەڵگری نازناوی وەرزی ڕابردوون هەرچی لە توانایاندا بێت دەیکەن بۆ ڕێگرت لە ئاهەنگ گێڕانی ڕکابەرەکەیان لە نێو یاریگای ڤیسەنتی کالدێرۆندا.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *