shadow

 

هەفتەی داهاتوو 20 مووچەی کارمەندانی شارەوانییەکانى پارێزگای نەینەوا  بەسەر یەکەوە دەدرێت بەو کارمەندانەی گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان.
عەبدولقادر ئەحمەد بەرێوەبەری شارەوانییەکانی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند: بەپێی بریاری ژمارە 303 ساڵی 2015 کە باس لە پاشەکەوتکردنی مووچەی ئەو کارمەندانە دەکات کە کارو ناوچەکانی خۆیان بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە جێدەهێڵن، دەبێت دوای ئازادکردنی ناوچەکانیان و گەڕانەوەی خۆیان بۆ سەرکارەکانیان، راستەوخۆ سەرجەم ئەو مووچە پاشەکەوتکراوانەیان بەسەر یەکەوە پێبدرێتەوە.

وتیشی: بە ێی ئەو بڕیارە ئەوانیش هەستاون بە ئەنجامدانی سەرجەم کارەیاساییەکان و پاش لێکۆڵینەوە لەلایەنی ئەمنی سەرجەم ئەو کارمەندانەی گەڕاونتەوە سەر کارەکانیان بڕیاریانداوە لە هەفتەی داهاتوودا هەر کارمەندێکی شارەوەنییەکانی موسڵ 20 مووچەی بەسەر یەکەوە پێبدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عیراق تەنها وەزارەت کە ئەو بڕیارەی وەک خۆی جێبەجێکردووە سەرجەم مووچە پاشەکەوتکراوەکانی کارمەندانی دەداتەوە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *