shadow

خه‌یار یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه‌ له‌ هاویندا هه‌یه‌ و له‌ش شێدار ده‌كاته‌وه‌و ‌ پێویسته‌ رۆژانه‌ خواردنی فه‌رامۆش نه‌كرێت.

ـ خه‌یار ده‌بێته‌ هۆی پاك كردنه‌وه‌ی له‌ش له‌ ژه‌هراوی بوون و یارمه‌تی له‌ش ده‌دات بۆ رزگار بوون له‌ به‌ردی گورچیله‌.

ـ خه‌یار شێداركه‌ره‌وه‌یه‌ له‌كاتی نه‌بوونی ئاودا ده‌توانێت ئاوی له‌ش دابین بكات.

 ـ ‌خه‌یار ڤیتامینه‌كانی رۆژانه‌ی له‌ش دابین ده‌كات وه‌ك ڤیتامین A و B و C كه‌ وزه‌ به‌ له‌ش ده‌به‌خشن و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سپێناخ و گێزه‌ر تێكه‌ڵ بكرێت به‌ توێلكه‌وه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ڤیتامین C به‌ له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت.

 ـ رووبه‌ڕووی گه‌رما ده‌بێته‌وه‌، خواردنی خه‌یار یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وی هه‌ستكردن به‌ گه‌رما و ئاره‌قه‌ ده‌دات و رێگه‌ له‌ سووتانه‌وه‌ی پێست ده‌گرێت له‌ به‌رامبه‌ر تیشكی خۆر.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *