shadow

دیك كۆستۆلۆ به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ستی له‌ پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه‌و له‌بری ئه‌و جاك دۆرسی به‌ شێوه‌ی كاتی جێگه‌ی گرته‌وه‌، هه‌رچه‌ند تائێستا هۆكاری سه‌ره‌كی وازهێنانی كۆستۆلۆ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵام هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناوبراو نه‌یتوانیوه‌ كێشه‌ی به‌كاربه‌رانی نوێی تویته‌ر چاره‌سه‌ر بكات.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تویته‌ر كه‌ ته‌مه‌ن 51 ساڵانه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌سه‌رده‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ودا كۆمپانیای تویته‌ر ده‌ستكه‌وتی زۆری به‌ده‌ستهێناوه‌و داهاتی ئه‌و كۆمپانیایه‌ زیادی كردووه‌.
كۆمپانیای تویته‌ر كه‌ خاوه‌نی ماڵپه‌ری تویته‌ریشه‌ یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین و به‌ربڵاوترین ماڵپه‌ڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر هێڵی ئینته‌رنێت له‌ جیهاندا.
جێی باسه‌ هه‌رچه‌ند دیك كۆستۆلۆ ده‌ستی له‌ پۆسته‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *