shadow

 

ئەندامێک لە زۆرینەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەتوندی وەڵامی پارتی دەداتەوە لەبەرامبەر ئەو بەیاننامەیەی دوێنێ ٣ شەممە بڵاویانکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە له‌مه‌ولا ئۆباڵی ئه‌و شکستانه‌ی به‌ پیلان به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا هێنرا، وه‌کو خۆی ده‌خه‌ینه‌ به‌رچاوی خه‌ڵک و ئه‌ستۆی بکه‌رانی.

لەو روونکردنەوەیەدا ئەندامەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت ” به‌م رونکردنه‌وه‌یه، به‌ ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌کێتیی نیشتمانیی و رای گشتی کوردستان راده‌گه‌یه‌نین که‌ دانبه‌خۆداگرتنمان سنوری تێپه‌ڕاند و له‌مه‌ولا ئۆباڵی ئه‌و شکستانه‌ی به‌ پیلان به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا هێنرا، وه‌کو خۆی ده‌خه‌ینه‌ به‌رچاوی خه‌ڵک و ئه‌ستۆی بکه‌رانی و ناهێڵێن خوێنی شه‌هیدانی یه‌کێتیی و سه‌دان ساڵ قوربانیدانی گه‌لی کوردستان بۆ‌ که‌رکوک و ناوچه‌ کوردستانییه‌کان به‌ هه‌ده‌ر بڕوات”.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی هەڵدەپەسێرێت و دەڵێت ” به‌هه‌موومان پارتی دیموکراتی کوردستان په‌لکێشی به‌رده‌م دادگای ویژدانی گه‌ل ده‌که‌ین. تا ئه‌و کاته‌ش که‌ پارتی رونکردنه‌وه‌ ده‌دات له‌سه‌ر راگه‌یه‌ندراوی‌ نابه‌رپرسیارانه‌ی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌، وه‌کو زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی، هه‌موو جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌ک له‌گه‌ڵ پارتی هه‌ڵده‌په‌سێرین”.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی دەشڵیت ” رۆژی ٦ی ئه‌م مانگه‌، مه‌سعود بارزانی، له‌ نوێترین چاوپێکه‌وتنی دا له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵی (NPR)، به‌ ده‌نگی خۆی ئه‌وه‌ ده‌ڵێت که‌ ” دوای ئه‌وه‌ی ریفراندۆممان کرد پێشبینی ئه‌وه‌م ده‌کرد سنوره‌کان دابخرێن و رێوشوێنی ئابوریمان له‌ دژ بگرنه‌به‌ر. به‌ڵام پێشبینیمان نه‌ده‌کرد که‌ هێرشی سه‌ربازی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ له‌دژی ئێمه‌ جێ به‌جێ بکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە ” ئێستا که‌ هاتونه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی شکسته‌که‌یان هه‌ڵبگرن، پارتی خۆیان بێ به‌ری ده‌که‌ن و پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی خۆیان ده‌ده‌وێن و ده‌یانه‌وێت به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراو و به‌ ناوهێنانی چه‌ند که‌سێک له‌ناو حزبێکی کوردستانی، له‌ نه‌فره‌تی گه‌ل خۆیان رزگار بکه‌ن”.

لە کۆتایی روونکردنەوەکەدا هاتووە ” سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عبادی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که‌ هێزه‌کانیان به‌پێی ده‌ستور جێگۆڕکێیان کردوه‌ و پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕی له‌گه‌ڵ نه‌کردوون و پێکدادانیش که‌ له‌چه‌ند شوێنێکی بچوک له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه‌ هاندراوه‌، ته‌نها بۆ داپۆشینی شکسته‌ سیاسییه‌کان و هه‌وڵێک بووه‌ بۆ په‌لکێشکردنی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی که‌ بێن و روبه‌ڕوی سوپای عێراق ببنه‌وه‌. غافڵ له‌وه‌ی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی حکومه‌تی فیدراڵ و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ گفتوگۆ به‌پێی ده‌ستور”.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنێ ٣ شەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی کۆبویەوە و لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوەکردووە کە گوایە بەهۆی خیانەت و رێکەوتنی ژیر بەژێری حزبێکی کوردستانی پاشەکشە بە پێشمەرگە کراوە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *