shadow
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیاریانداوه‌ له‌گه‌ڵ پارتی كۆببنه‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌جێندایه‌كیان ئاماده‌كردووه‌.
شیروان ئیبراهیم، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: “لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانیدا بڕیاردرا لەگەڵ پارتی کۆببینەوە”.
وتیشی: “گۆڕان پاکێجێکی سیاسیی نوێی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتیدا تاوتووێی بکات.
ئه‌وه‌شی وت: “وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باوه‌ڕمان به‌ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌یه‌، به‌ڵام پێمان باشه‌ له‌ ئێستادا پرسی ریفراندۆم دوابخرێت، له‌به‌ر ئەوەی رێكاری حزبی گیراوه‌ته‌به‌ر، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌م بابه‌ته‌ چاره‌نووسسازه‌ له‌ په‌رله‌ماندا بڕیاری له‌ باره‌وه‌ بدرێت”.
شیروان ئیبراهیم، ئه‌وه‌شی باسكرد، داوایانكردووه‌ ریفراندۆم بۆ كاتێك دوابخرێت كه‌له‌ رووی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ گونجاو ده‌بێت و ژیانی هاوڵاتییان دابین بكرێت، ئه‌وجا بیر له‌ شته‌كانی دیكه‌ بكرێته‌وه‌.
ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانی گۆران بە وێستگەی راگەیاند: “ئه‌نجێدایه‌كیان ئاماده‌كردووه‌ بۆ چۆنیه‌تی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا”.
بڕیارە کەمێکیتر جڤاتی نیشتیمانی گۆران راگەیەندراوێک بڵاو بکاتەوە

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *