shadow

 

“قوباد تاڵه‌بانی” جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری له‌چه‌ند پۆستێكی ئیداره‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كات. 

به‌پێی زانیارییه‌كان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌چه‌ند بڕیارێك گۆڕانكاری له‌ ژماره‌یه‌ك پۆستی سنوری پارێزگای سلێمانی كردووه‌، به‌پێی گۆڕانكارییه‌كانیش، “هیوا قه‌ره‌نی” وه‌ك سه‌ر په‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌ڕین دیاریكراوه‌ هه‌روه‌ها دكتۆر “سه‌باح هه‌ورامی”ش كراوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندورستی سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش كه‌ له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانییه‌وه‌ له‌سنوری ئیداره‌ی سلێمانی كراوه‌، “جه‌مال ساڵح قادر” وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت و “عه‌لی تۆفیق” وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شت و گوزاری سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت ده‌ستنیشان كراوه‌.
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاكسازی، قوباد تاڵه‌بانی له‌ماوه‌ی داهاتوودا له‌سه‌ر پرۆسه‌ی گۆڕانكاری ئیداری له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت.

Kurdsatnews

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *