shadow

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی لەسەر زاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رایدەگەیەنێت لە دوو مانگی داهاتودا سیستمی نوێی موچە جێبەجێدەکرێ هیچ فەرمانبەر و مووچەخۆرێک لە 70%ی مووچەکەی کەمتر وەرناگرێت.

ئاراس حه‌سۆ میرخان ورده‌کاریی سیستمی نوێی مووچه‌ی له‌سه‌ر زاری نێچیرڤان بارزانی ئاشکراکردوە لەوبارەوە بە میدیایەکی سەربە نێچرڤان بارزانی راگەیاندوە ئەوپەڕی دوو مانگی دیکەیە سیستەمی نوێی مووچە جێبەجێ‌ دەکرێ‌ کە لەسەر بنەمای مووچەی بنەڕەتی دەبێت لەگەڵ هەژمارکردنی بڕوانامە، خزمەت و خێزان و چەند پێوەرێکی دیکە و ئەو پاشەکەوتە نامێنێ”.

وتیشی: “ئێستا خەڵک رێژەی 25% و 30%ی مووچەکەی وەردەگرێت، ئەوکات هیچ فەرمانبەر و مووچەخۆرێک لە 70%ی مووچەکەی کەمتر وەرناگرێت. راستە ناگاتەوە مووچەی پێشوو، بەڵام لەو دۆخە گۆڕانکاریی زۆر باش لە بژێویی خەڵک دەکات. بۆ ئەوەی ئەو پرۆژەیە سەرکەوتوو بێت و کەس دژی نەبێت، گرنگە پەرلەمان کارا بکرێتەوە، ئەوانیش بەشداربن”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *