shadow

دلێر مسته‌فا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌په‌رله‌مانی كوردستان  ڕایگه‌یاند، “له‌ئه‌گه‌ری چونی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غداو دانوستان و گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، وه‌فدێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌شدارده‌بێت له‌پێكهاته‌ی وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تدا”.

وتیشی:”فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌یان دیاریكردوه‌ له‌پێكهاته‌ی وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا كه‌ بریتین له‌وكه‌سانه‌ی بڕوانامه‌ی دكتۆرایان له‌پسپۆڕییه‌كانی وزه‌و دارایی و یاسادا هه‌یه‌”.

سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی کوردستان بە ئێس ئێن ئێنی ، راگەیاند “هه‌رچه‌نده‌ تائێستا واده‌ی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ بۆ به‌غدا دیارینه‌كراوه‌، به‌ڵام وه‌فدی ئه‌مجاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم جیاوازده‌بێت و خه‌ڵكانی پسپۆڕو شاره‌زای تێدایه‌ كه‌ ڕۆڵیان ده‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا.

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *