shadow

 

ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا فەرمانیکرد بەکشانەوەی هێزەکانی روسیا لە سوریا دوای زیاتر لە دوو ساڵ شەڕکردن دژی چەکدارانی داعش لەو وڵاتەدا.

ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا بەیانی ئەمڕۆ لەمیانی سەردانێکیدا بۆ بنکەی سەربازی روسیا لە حومەیمیم لە سوریا فەرمانیکرد بە ئامادەکاری بۆ کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لەسوریا.

ڤلادیمێر پۆتین لە بنکەی سەربازی حومەیمیم-ی روسیا لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری روسیا و سێرگی سۆرۆڤکین فەرماندەی هێزەکانی چەکدارەکانی روسیا لە سوریا کۆبووەوە.

ڤلادیمێر پۆتین ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵی رابردوودا هێزە چەکدارەکانی روسیا لەگەڵ سوپای سوریا توانیوان “بەهێزترین گروپی تیرۆرستی نێودەوڵەتی تێکبشکێنن بۆیە بڕیارماندا بە کشانەوە بەشێکی زۆر لە هێزە سەربازییەکانی روسیا کە لەسوریان”.

وتیشی، “ئەگەر تیرۆرستان جارێکی تر سەرهەڵبدەنەوە لە سوریا ئەوا گورزێکی وایان لێدەوەشێنین کە پێشتر نەیانبینییوە”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *