shadow

پەویەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم ئاڵۆزی بەخۆییەوە بینی و هێرشی سوپا و حەشدی شەعبی عێراق بۆ سەر كەركوك و ناوچە دابرێندراوەكان قۆناغەكەی ئاڵۆزتركرد، هەوڵەكان بەر ئاراستەی گفتوگۆی نێوان هەردوولا بەردەوامە و تائێستایش سەرۆك وەزیرانی عێراق دانیشتن لەگەڵ كورد رەتدەكاتەوە، سكرتێری پەرلەمانی كوردستانیش رایدەگەیەنیت لەم چەند رۆژەدا وەفدێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات.
بێگەرد تاڵەبانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند: وەفدێكی پەرلەمانی كوردستان كە پێك هاتووە نوێنەری سەرجەم فراكسیۆنەكان و سەرۆكی لیژنەكانی دارایی و سامانە سروشتیەكان و یاسایی سەردانی بەغدا دەكات.

وتیشی: وەفدەكە بەبەشداری فراكسیۆنە كوردییەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆ لەبارەی كۆمەڵێك بابەتەوە دەكات بە مەبەستی هێوكردنەوەی باروودۆخەكە و ئەوەش لەپێناوی دەسەتپێكردنەوەی گفتووگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *