shadow

كۆبونەوەی هەردوو وەفدی پێشمەرگە و سوپای عیراق كۆتایی پێهات و باس لەئەنجامدانی رێكەوتن دەكرێت.

كۆبونەوەكەی  نێوان هەردوو وەفدی پێشمەرگە و سوپای عیراق پێش كەمێك كۆتایی پێهات كە لەبارەگای فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی نەینەوا لەشاری موسڵ ئەنجامدرا و هەردوولا گەیشتنە رێكەوتنێك لەسەر ناوچە هاوبەشەكان.

عوسمان غانمی سوپاسالاری عیراق لەدوای كۆبونەوەكە  لەلێدوانێكدا رایگەیاند: كۆبونەوەكە ئەرێنی بوو و هەردوولا لەسەر داڕشتەیەكی دیاریكراو لەبارەی ناوچە هاوبەشەكان رێكەوتووین.

وتیشی: وەفدی كوردی گەڕانەوتەوە بۆ هەولێر  بۆ ئەوەی لەگەڵ مەرجەعی سیاسی خۆیان لەبارەی رێكەوتنەوەكەوە ئەنجامبدەن و دوای ئەوە وەڵامی كۆتاییمان بدەنەوە.

عوسمان غانمی وتیشی: هێزە عیراقییەكان ئامادەن بۆ جێبەجێكردنی دەستور و گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانە تا  هێڵی ساڵی 2003.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *