shadow

 

کۆمپانیای جینەڵ ئینێرجی ئەمرۆ 6-7-2017 لە راگەیاندکراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لەگەڵ کۆمپانیای دی ئێن ئۆ نزیکەی 40 ملیۆن دۆلاریان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە: 34.10 ملیۆن دۆلاریان وەک شایستەی دارایی مانگانەی خۆی بۆ هەناردەکردنی نەوت و 6.56 ملیۆن دۆلاریشیان وەک قەرزی کەڵەکە بووی ساڵانی پێشوو و ئەم پارەیەش لە نێوان هەردوو کۆمپانیادا دابەش دەکرێت .

لە لایەکی تریشەوە کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن رایگەیاند کە بری 15 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە وەک شایستەی دارایی مانگی 3ی ئەمساڵ لە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی شێخان. لەو برە پارەیە 12 ملیۆن دۆلاریان حەق دەستی هەناردەکردنی نەوتە لە مانگی سێ ی ئەمساڵداو سێ ملیۆن دۆلاریشیان قەرزی کەڵەکە بووی کۆمپانیاکەیە لە چەند ساڵی رابردوودا.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *