shadow

 

ئەو نامەیە بڵاوكرایەوە كە مەسعود بارزانی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانی كردوەو رایگەیاندوە كە نایەوێت لەپۆستەكەی بەردەوام بێت.

لەنامەكەیدا بارزانی دەڵێت”سەبارەت بەپۆستی سەرۆكایەتی ھەرێم لەدوای ١/١١/٢٠١٧ بەردەوام بوونم لەم پۆستە رەتدەكەمەوەو نابێت یاسای سەرۆكایەتی ھەرێم ھەمواربكرێتەوە یان تەمەنی سەرۆكایەتی ھەرێم درێژبكرێتەوە”.

ئەمەی خوارەوەی دەقی نامەكەیە…

بەڕێز سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان

سڵاوێكی گەرم

بەپێی فەرمانی ھەرێمی (١٢٨) لە ١٢/٧/٢٠١٧ داوامان كردووە ھەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی ھەرێم لە رۆژی (١/١١/٢٠١٧) ئەنجام بدرێت، بەڵام لەبەر ھۆكاری سیاسی و ئەمنی و تەكنیكی و نەبوونی كاندید، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان و راپرسی ئامادەكارییەكان بۆ ھەردوو ھەڵبژاردن ھەڵپەسێردرا
لە (٢٤/١٠/٢٠١٧) پەرلەمانی كوردستان تەمەنی حكومەتی ھەرێم و پەرلەمانی بۆ ماوەی دوو خولی یاسادانان درێژكراوەتەوە.

سەبارەت بەپۆستی سەرۆكایەتی ھەرێم لەدوای ١/١١/٢٠١٧  بەردەوام بوونم لەم پۆستە رەتدەكەمەوەو نابێت یاسای سەرۆكایەتی ھەرێم ھەمواربكرێتەوە یان تەمەنی سەرۆكایەتی ھەرێم درێژبكرێتەوە، بۆیە پێویستە بەزووترین كات كۆببنەوە بۆ ئەوەی بۆشایی یاسای لەئەرك و دەسەڵاتەكانی سەرۆكی ھەرێم دروست نەبێت و ئەم بابەتە چارەسەربكرێت

منیش وەكو مەسعود بارزانی پێشمەرگە، لەناو جەماوەری گەلەكەمان و پێشمەرگە ئازیزەكان لەخەبات و تێكۆشان بۆ بەدیھێنانی مافە رەواكانی گەلەكەمان و پارێزگاریكردن لەدەستكەوتەكانی میللەتەكەمان بەردەوام دەبم

مەسعود بارزانی
٢٨/١٠/٢٠١٧

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *