shadow

 

یەکێتیی بڕیار لەسەر ئەوە دەدات ئەو پۆستانەی پڕ بکاتەوە لە هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندیدا کە تا ئێستا بەتاڵن و گۆڕانکارییش لە بەشێکی تریاندا دەکات کە زیاتر لە 42 پۆستن.

بڕیارە سبەی پێنجشەممە 16-2 مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دووەمین کۆبوونەوەی خۆی لەم هەفتەیەدا ئەنجام بدات کە گۆڕانکاریی لە چەند پۆستێکی پشکی ئەو حزبەدا یەکێک دەبێت لە تەوەرە سەرەکییەکانی.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی ئاژانس ، سەرچاوەیەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاندوە، یەکێتی گۆرانکاری لە 42 پۆستدا دەکات کە پشکی خۆیەتی و بەشێکیشیان بە بەتاڵی ماونەتەوە و پڕ نەکراونەتەوە.

هەندێک گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەرە گشتییەکاندا دەکرێت ‌و مەکتەبی سیاسی بڕیاری لەسەر دەدات ‌و ئەو پرسە ئەوان یەکلایی دەکەنەوە، بەڵام هێشتا ناوەکان‌ و بڕیاری گۆڕانکارییەکان لە پۆستەکان یەکلا نەکراوەتەوە ‌و پێشنیار هەیە بۆ گۆڕانکاری لەو پۆستانەدا، کە هەندێ لە پۆستەکانی هەرێم ‌و حکوومەتی ناوەندی دەگرێتەوە״.

جوتیار نووری، سەرۆکی کۆمیسیۆنی حکوومەت لە ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی بە ״ئاژانس״ی وت: ״ماوەیەکی زۆرە باس لە ئیستحقاقاتی هەڵبژاردنی یەکێتیی دەکرێت لەو پۆستانەی تا ئێستا پڕ نەکراونەتەوە لە هەرێمی کوردستان‌ و لە بەغداش، ئێستا جارێکی تر ئەم باسە هاتووەتەوە پێش بۆ ئەوەی ئەوەی هەقی یەکێتییە لەو پۆستانە وەری بگرێت و ژمارەی پۆستەکان لە چل پۆست زیاترن״.

وتیشی: ״ئەو پۆستانەی کە تا ئێستا پڕ نەکراونەتەوە لە بەڕێوەبەری گشتی ‌و بەڕێوەبەری ناحیە ‌و قایمقامییەت ‌و ڕاوێژکاری وەزیر ‌و بریکاری وەزیر پێک هاتوون״.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *