shadow

سەرەڕای ئەوەی لەیاریی چووندا دوچاری شکستێکی گەورە بوویەوە بە ئەنجامی ٣-١ بەرامبەر پۆرتۆی پورتوگالی، لە یاریی گەڕانەوەدا یانەی بایرن میونیخ توانی بە توندی تۆڵەی خۆی بکاتەوەو بە نیو دەرزەن گۆڵ پۆرتۆی بەڕێکرد.

لە تایمی یەکەمدا یانە باڤارییەکە ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەشکرد و توانیان لە ٤٥ خولەکدا پێنج گۆڵ لەڕێگەی ‘ئەلکانتارا و بواتینگ و لیڤاندۆڤسکی دوو گۆڵ و مۆلەر’ەوە تۆماربکەن و پێش دەستپێکردنی تایمی دووەم سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر کرد.

لەتایمی دوووەمدا پۆرتۆ ئاستێکی جیاواز پێشکەشکرد و لەڕێگەی مارتینێزەوە گۆڵێکیان تۆمارکرد، بەڵام ئەو گۆڵە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئەنجامەکە دروست نەکردو پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە بەچەند خولەکێک چاڤی ئەلۆنسۆ گۆڵی شەشەمی یارییەکەی کرد کۆتایی بە سەرکێشییەکانی پۆرتۆ هێنا.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *