shadow

 

بانکی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق ئه‌مڕۆ رێژه‌ی‌ خستنه‌بازاڕی‌ دۆلاری‌ هه‌ندێک زیادکرد به‌راورد به‌دوێنێ‌، به‌هه‌مان نرخی‌ پێشوو که‌ 1182 دیناره‌ بۆ هه‌ر دۆلارێک.

بانکی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 162 ملیۆن‌و 956 هه‌زارو 998 دۆلاری‌ فرۆشتووه‌، ئه‌وه‌ش به‌راورد به‌دوێنێ‌ چوارشه‌ممه‌ نزیکه‌ی‌ 200 هه‌زار دۆلار زیادیکردووه‌، چوارشه‌ممه‌ بانکی‌ ناوه‌ندی‌ 162 ملیۆن‌و 776 هه‌زارو 462 دۆلاری‌ خسته‌بازاڕه‌وه‌.

پرۆسه‌ی‌ فرۆشتنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌به‌شداری‌36  بانک‌و 16 کۆمپانیای‌ تایبه‌ت به‌هه‌واڵه‌کردنی‌ دراو ئه‌نجامدراوه‌و نرخی‌ هه‌ر دۆلارێکیش به‌ 1182 دیناری‌ عیراقی‌ دیاریکراوه‌.

رۆژانه‌ بانکی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق بڕی‌ ئه‌و دۆلاره‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌ که‌ به‌شێوه‌ی‌ زیادکردن ده‌یفرۆشێته‌ بانکه‌کانی‌ عیراق، له‌گه‌ڵ خشته‌یه‌کی‌ تایبه‌ت به‌ناوی‌ ئه‌و بانکانه‌.
xendan

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *