shadow

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ ڕاپه‌ڕین ده‌ستگیركردنی‌ باندێكی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئاشكراده‌كات كه‌ بڕی‌ 26 كیلۆگرام ماده‌ی‌ هۆشبه‌ریان پێ گیراوه‌.

لە ڕاگەیندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست سایتی ئەنجوومەنی ناوەندی كەوتووە تایدا هاتووە ، دوای‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ له‌لایه‌ن یاریده‌درێتی‌ ئاسایشی‌ قه‌ڵادزێ‌ له‌باره‌ی‌ بونی‌ باندێك بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌سنوره‌كه‌دا توانراوه‌ باندێك كه‌ له‌دوو كه‌س پێكهاتون ده‌ستگیربكرێت.

ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ورده‌كاریشی‌ ئاشكراكردوه‌و ڕایگه‌یاندوه‌، “به‌هه‌ماهه‌نگی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان و ئاسایشی‌ قه‌ڵادزێ‌ و یاریده‌ده‌رێتی‌ ئاسایشی‌ حاجیاوا، له‌شاری‌ حاجیاوا توانرا بڕی‌ 26 كیلۆگرام ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ردابگرن و تاوانبارانیش به‌گوێره‌ی‌ ماده‌ی‌ (14ی‌ موخه‌ده‌رات) په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *