shadow

پەرلەمانتارانی یەکێتی ئەوروپا ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شنگال دەکەن و رایدەگەیەنن نابێت جارێکی تر لە شنگال جەنگ روبداتەوە .

حەفتا پەرلەمانتاری یەکیتی ئەوروپا نامەیەک لە ژێر ناوی “داوایەک بۆ ئاشتی ” بڵاوکردەوە و تیایدا رایدەگەیەنن ” بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین دژی شنگال کراوە و رامان وایە دژی رزگاربوانی جینۆساید ئەنجام دراوە ، لەگەڵ ئەوەدا هاوخەمی خۆمان بۆ دانیشتوانی شنگال دوپات دەکەینەوە و رایدەگەنین ئەو کارە دەچێتە پێشێل کردنی سەروەری خاکی عێراقەوە .

لە بەشیکی نامەکەشدا هاتووە ” نابێ جارێکی تر شنگال ببیتەوە گۆڕەپانی شەر و داواش لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین خەڵکی شنگال بپارێزێت و مادی خۆ بەرێوەبەری لە چوارچیوەی خاکی عێراق بدرێت بە ئێزدیەکان .

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *