shadow

ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایدەگەیەنێت یه‌کێتی یه‌کێکه‌ له‌ هێزه‌ سه‌ره‌کییه‌کانى کوردستان و له‌ زۆر بابه‌تدا بڕیارده‌رە و جه‌ماوه‌رێکى زۆر پشتیوانیى لێی ده‌کەن، تەنانەت حیساباتى لایه‌نه‌کانى تریش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕاوه‌ستاوه‌ که‌ یه‌کێتی بتوانێ کێشه‌کانى خۆی چاره‌سه‌ر بکات و کۆنگره‌ى خۆی ببه‌ستێت.

عومەر شێخ موس لە میانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەوانیدا و لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەکێتیەوە رایگەیاند: به‌داخه‌وه‌ ڕه‌وشی ناوخۆی یه‌کێتی ته‌واو نییه‌ و پێویسته‌ بکه‌ونه‌ خۆیان و ریزه‌کانى خۆیان یه‌ک بخه‌نه‌وه‌ و پێکه‌وه‌ کار بکه‌ن و ئه‌و کێشانه‌ى که‌ له‌ناو یه‌کێتی هه‌یه‌ چاره‌سه‌رى بکه‌ن، چونکه‌ ئه‌گه‌ر وانه‌بێت زۆر گران له‌سه‌ریان ڕاده‌وستێت و زیان ده‌که‌ن و خراپیی دۆخى ئێستای یه‌کێتی ته‌نیا کاریگه‌ریى له‌ خۆیان نه‌کردووه‌، به‌ڵکوو کاریگه‌ریى له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسیی کوردستانى باشوور به‌گشتى ده‌کات، چونکه‌ “یه‌کێتی هێزێکی سه‌ره‌کییه له‌ زۆر بابه‌تدا بڕیارده‌رە و جه‌ماوه‌رێکى زۆر پشتیوانێتی، حیساباتى لایه‌نه‌کانى تریش له‌سه‌ر چارەسەرکردنی کێشه‌کانى و ئەنجامدانی کۆنگرە بەستووە” بۆیه‌ حیساباتى لایه‌نه‌کانى تریش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕاوه‌ستاوه‌ که‌ یه‌کێتی بتوانێ کێشه‌کانى خۆی چاره‌سه‌ر بکات و کۆنگره‌ى خۆی ببه‌ستێت.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *