shadow

لە وەزارەتی پێشمەرگە ھەموو چەك و پێداویستی و ئازوقەیەك بۆ سنوری سەوز وەستاوە کەچی پێچەوانەکەی بۆ سنوری زەرد ھەمووی فەراھەم کراوە ، ھەر ئەمڕۆ زیرەڤانی ١٠ ئوتومبێلیان لە وەزارەتی پێشمەرگە وەرگرتووە لە کاتێکدا فەوجە یەکێتیەکانی سەر بە لیوای٢ کە ئێستا لە سنوری چەمچەماڵن پێویستیەکی زۆریان بە خێمە و ئازوقە ھەیە بەڵام ھیچ شتێك بۆ ئەوان دابین ناکرێت ، نازانم ئیشی بەرپرسە یەکێتیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە چیە ، ئەرێ کاتی لێپرسینەوە نەھاتووە لێیان؟چاوەڕێ ی چیتر دەکەن بۆ لێپرسینەوە لەو بە ناو یەکێتیانە کە ھەموو کارێکیان بە زەرەری یەکێتی بووە ھەروەك چۆن لە چەند مانگی ڕابردوو بە ناوی داڕشتنەوەی ھەیکەلی وەزارەتی پێشمەرگە بە پڕۆژەیەکی ٣٥ خاڵی خزمەتێکی تەواویان بە پارتی کرد و ھەروەھا دەستکاری کردنی ئەو ھەیکەلە دەبوو بە یاسا بوایە چونکە خۆی بە یاسای ژمارە ١٩ ی ساڵی ٢٠٠٧ ی پەرلەمانی کوردستان ڕێکخرابوو وو تەنھا پەرلەمان دەسەڵاتی گۆڕینی ئەو ھەیکەلەی ھەبوو بەڵام ئەوان بە بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان و لە خزمەت پارتی دەستکاری ئەو ھەیکەلەیان کرد لە ھەمووشی خۆشتر ٥ لە ئەندامانی لیژنەی داڕشتنەوەی ھەیکەلی وەزارەت تۆمەتبار بوون بە گەندەڵی و لە ژێر لێکۆڵینەوە بوون بەڵام بەشێك لە بەرپرسانی وەزارەت بۆ دورخستنەوەی تێوەگلانی خۆیان بەرگریان لەو ٥ ئەندامە دەکرد ،چەندان شتی تر کە لە کات و ساتی خۆی باس دەکرێن ، بۆیە ئیتر مشەخۆرەکانی سەر گیانی یەکێتی کاتی کتاب و حسابیان ھاتووە و پێویستە لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.

ژینۆ محمد

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *