shadow

ئەمرۆ 24/9/2017 لەسەروبەندی ئەو گۆڕانکاری و پێشهاتانەی لەئارادان سەبارەت بەپرسی مافی چارەی خۆنووسین و ئەنجامدانی ریفراندۆم، ئەنجومەنی ناوەندی لەکۆبوونەوەی سکرتاریەت و لێپرسراوی کۆمسیۆنەکان و پاش هەڵسەنگاندن و لێکەوتەکان راگەیەندراوێکی سێ خاڵی بڵاو کردەوە.

 بەڕێزان/ هەڤاڵ کاک کۆسرەت
هەڤاڵانی لێپرسراوو ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
هەڤاڵانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی

بابەت/ پرسی ریفراندۆم
لەسەروبەندی ئەو گۆڕانکاری و پێشهاتانەی لەئارادان سەبارەت بەپرسی مافی چارەی خۆنووسین و ئەنجامدانی ریفراندۆم، ئێمە لە ئەنجومەنی ناوەندی لەکۆبوونەوەی سکرتاریەت و لێپرسراوی کۆمسیۆنەکان و پاش هەڵسەنگاندن و لێکەوتەو کاریگەرییەکانی:

١- ئەگەر بڕیارە ریفراندۆم لەکاتی خۆیدا بکرێت ئەوا لەسەرجەم ناوچەکان ئەنجامبدرێت بەکەرکوکی قودسی کوردستان و تەواوی ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکانیشەوە.

٢- ئەگەر بڕیاری دواخستنی ریفراندۆم لەبەر هەر هۆکارێک لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان بدرێت ئەوا کۆی پرۆسەکە بەتەواوەتی دوابخرێت، واتە لەهیچ شوێنێک ریفراندۆم ئەنجام نەدرێت.

٣– ئەنجومەنی ناوەندی رەخنەی توند دەگرێ سەبارەت بە لێدوانی پێچەوانەی بەشێک لە ئۆرگان و بەرپرسەکان کە لێدوانی نابەرپرسانە لەسەر پرۆسەی ریفراندۆم دەدەن.

ئەنجومەنی ناوەندی (ى.ن.ك)

24/9/2017

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *