shadow

ئەنجومەنی ناوەندی بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێوە پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک مام جەلال و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگە قارەمانەکان هێزی پێشمەرگەی کوردستان وهێزەکانى دژە تیرۆر و ئاسایش و پۆلیس و ناوخۆ مامۆستایانی هەڵگری مەشغەلی پەروەردە و فێرکردن و فەرمانبەرانی دلسۆز و پشوو درێژ و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات، لە بەشێکی بروسکەکەدا هاتوە :”ئومێد دەکەین کێشە سەرەکیەکانی هەرێمی کوردستان کە خۆی لە چەندین قەیراندا دەبینێتەوە لە ساڵی 2017 کۆتاییان پێبهێنرێت و پرۆژە پەسەندکراوەکەی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ چارەسەر کردنی کێشە ناوخۆییەکان بکرێتە نەخشە رێگایەک و بە هەوڵ و هیمەتی هەموو هەڤاڵانمان کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەین و دڵی کەسوکاری شەهیدان و ئەندامان و دڵسۆزانی یەکێتیەکەمانی پێ شاد بکەین.”.

دەقی بروسکەکە:

بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێوە بە ناوی سکرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندییەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک مام جەلال و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگە قارەمانەکان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزی دژە تیرۆر کە بە وورەی پۆڵاینەوە بەرگری لە خاکی دایک دەکەن و بەخوێنی ئاڵیان دواین سنوری هەرێمی کوردستانیان لە چەکدارانی داعش پاراست، پیرۆزبایی لە هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و ناوخۆ دەکەین کە سەروماڵی هاوڵاتیان دەپارێزن لە مامۆستایانی هەڵگری مەشغەلی پەروەردە و فێرکردن و فەرمانبەرانی دلسۆز و پشوو درێژ و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین.

ئومێد دەکەین کێشە سەرەکیەکانی هەرێمی کوردستان کە خۆی لە چەندین قەیراندا دەبینێتەوە لە ساڵی 2017 کۆتاییان پێبهێنرێت و خۆشگوزەرانی بۆ کوردستانەکەمان بگەریندرێتەوە ، هیواداریشین گەڕی دووەمی کۆبونەوەی لایەنەکانەن ئەنجامی دڵخۆشکەرانەی لێبکەوێتەوە ، پەرلەمان کارا بکرێتەوە و حکومەتیش خزمەتگوزارییەکانی بە باشترین شێوە پێشکەشی هاوڵاتیان بکات ، یەکریزی نێو ماڵی کورد بپارێزرێت و یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بین بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک کە لە داهاتوو رووبەروومان دەبێتەوە و بەقازانج بۆ وڵاتەکەمان بشکێتەوە.

ئومێدیش دەکەین لە ساڵی 2017 دا پرۆژە پەسەندکراوەکەی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ چارەسەر کردنی کێشە ناوخۆییەکان بکرێتە نەخشە رێگایەک و بە هەوڵ و هیمەتی هەموو هەڤاڵانمان کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەین و دڵی کەسوکاری شەهیدان و ئەندامان و دڵسۆزانی یەکێتیەکەمانی پێ شاد بکەین.
لە کۆتایدا جارێکیتر پیرۆزبایی ساڵی 2017 لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین.

ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ک)

31/12/2016

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *