shadow

ئەنجومەنی ناوەندی: پیوکەی میدیا پێشەنگ بووە لە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیارییەکان

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بەبۆنەی 15 ساڵەی دامەزراندنی سایتی پیوکەی میدیاوە بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنوسەر و کادیر و کارمەندانی دەکات.

دەقی بروسکەکە:

هه‌ڤاڵان/ سه‌رنوسه‌ر و سه‌رجه‌م کادیران و کارمەندانی PUKmedia

بابه‌ت / بروسکه‌ی پیرۆزی
سڵاوی کارو خه‌بات
بە ناوی سکرتاریەت و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ک) بە بۆنەی تێپەڕبوونی پانزدە ساڵ بەسەر دامەزراندنی سایتی پیو کەی میدیاەوە،گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە گرنگی و بایەخێکی ئێجگار گەورەی بە راگەیاندن داوە و چەندین ئامرازی راگەیاندنی لە قۆناغە جیاوازەکاندا هەبووە، لەگەڵ پێشکەوتنی ئامرازەکانی راگەیاندن و کاریگەری سەردەمی بەجیهانیبوون و رۆڵ و کاریگەری سۆشیاڵ میدیا، دامەزراندنی پیوکەی میدیا پێویستیەکی سەردەمیانە بوو، ماڵپەری پیوکەی میدیا لەماوی 15 ساڵی تەمەنیدا ، پەیام و سیاسەتی فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هەواڵ و زانیاریی لەسەر کوردستان و عێراق و ناوچەکە و جیهان لەسەرجەم بوارەکاندا بە پەیڕەویکردنی یاسا و ئیتیکی رۆژنامەوانی بڵاو کردوەتەوە و سەرچاوەی زانیاریی بووە بۆ خوێنەران و کەناڵەکانی راگەیاندن.

پیو کەی میدیا بە هەوڵ و کۆششی کارمەندان و میدیاکارانی چەندین قۆناغ و ئەزمونی تێپەڕاندوە و زاڵبووە بەسەر ئاستەنگەکاندا و پێشەنگ بووە لە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیارییەکان.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین .

ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ک)
22/1/2018

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *