shadow

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشیتمانیی کوردستان ، پرسە و سەرەخۆشی لە هەڤاڵ ( لەیلا کەرکوکی) ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین (سدیق بەکر محەمەد)ى هاوسەرەکەیەوە.

دەقى بروسکەکە:

بەناوی یەزدانی مەزن
هەڤاڵ لەیلا کەرکوکی

بەداخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی (سدیق بەکر محەمەد ) هاوسەری بەرێزتانمان بیست، بۆ ئەو خەمەتان پرسە و ماتەمینی قوڵی ئەنجومەنی ناوەندیتان پێ دەگەیەنین و بەشداریی خەمتانین، لەرێی بەڕێزتانەوە پرسەو سەرەخۆشی سکرتارییەت و هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی ئاڕاستەی یەک بەیەکی ئەندامانی خانەوادەو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.

داواکارین لەپەروەردگار گیانی کۆچکرد و بە بەهەشتی فراوانی شادبکات، ئارامیی و دڵنەواییش بەئێوەو هەمو لایەک ببەخشێت و ئەوە دوایین ناخۆشی و خەمتان بێت.

انا للە وانا الیە راجعون

ئەنجومەنی ناوەندی (ی. ن. ک)

* رۆژی سێ شەممە 14/11/2017 یەکەم رۆژی پرسەکەیەتی لەشاری سلێمانی لە مزگەوتی (شێخ فەرید)

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *