shadow

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، پرسە و سەرەخۆشی لە هەڤاڵ (چێنەر عەلی جۆڵا) جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی دەکات بەبۆنەی کۆچی دوای خاڵیەوە.

دەقى بروسکەکە:

بەناوی یەزدانی مەزن
هەڤاڵ چێنەر عەلی جۆڵا

بەداخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی (پرۆفیسۆر د.عەبدولکەریم عەلی ) خاڵی بەرێزتانمان بیست، بۆ ئەو خەمەتان پرسە و ماتەمینی قوڵی ئەنجومەنی ناوەندیتان پێ دەگەیەنین و بەشداریی خەمتانین، لەرێی بەڕێزتانەوە پرسەو سەرەخۆشی سکرتارییەت و هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی ئاڕاستەی یەک بەیەکی ئەندامانی خانەوادەو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.

داواکارین لەپەروەردگار گیانی کۆچکرد و بە بەهەشتی فراوانی شادبکات، ئارامیی و دڵنەواییش بەئێوەو هەمو لایەک ببەخشێت و ئەوە دوایین ناخۆشی و خەمتان بێت.

انا للە وانا الیە راجعون


ئەنجومەنی ناوەندی (ی. ن. ک)

 

 

* رۆژی سێ شەممە 10/1/2017 یەکەم رۆژی پرسەکەیەتی لەشاری سلێمانی / رزڤاری لە مزگەوتی (حاجی محمدی کۆڵەک) بەرامبەر مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *