shadow

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵیادی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و ئندامی ئەنجومەنی ناوەندی هەڤەڵ لەتیفی حاجی فەرەج ، بروسکەیەکی ماتەمینی ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵەکەی دەکات .
دەقی بروسکەکە:

بەرێزان/ بنەماڵە و خانەوادەی تێکۆشەری دێرین و فەرماندە (لەتیف حاجی فەرەج)
بابەت / بروسکەی ماتەمینی
سڵاوی خەبات و تێکۆشان…
بە ناوى سکرتاریەت و سەرجەم ئەندامانى ئەنجومەنى ناوەندی یەوە، بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی هەڤاڵ (لەتیفی حاجی فەرەج) تێکۆشەری دێرین و فەرماندە و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی جارێکیتر هاوخەمى و ماتەمینى و دڵگرانى خۆمان رادەگەیەنین و سەرەخۆشى لە خۆمان و کەسوکار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانى دەکەین و بەڵێن دووپاتدەکەینەوە درێژەپێدەری رێبازەکەی بین.

هەڤاڵ لەتیف حاجی لە بنەماڵەیەکی ئاینی و شۆڕشگێر و نیشتیمان پەروەر چاوی بەدنیا هەڵهێناوە و خاوەن کەسایەتیەکی تایبەت بوو هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە هەستی نەتەوایەتی و خۆشەویستی بۆ خاک و نیشتیمان لە ناو دڵ و دەرونیدا چەکەرەى کردوە، لە تەمەنى (16) ساڵیدا وەکو گەنجێکى پێشکەوتن خواز لە مەیدانى کوردایەتى ئەسپى شۆڕشگێرى و جوامێرى تاوداوە و زیاتر لە نیوسەدە خەباتی کرد لەپێناوی مافی رەوای گەلەکەی و لەژیانی پر سەروەریدا چەندین ئەرک و بەرپرسیارێتی پێ سپێردراوە و جوامێرانە ئەرکەکانی راپەراندوە.

هەڤاڵ لەتیف دواین ئەرک و بەرپرسیارێتی لێپرسراوی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی ئەنجومەنی ناوەندی بوو، بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ساڵێک لەمەوبەر و لەبەرەبەیانی رۆژی 2016/9/13 دڵە گەورەکەی لەلێدان کەوت و بەیەکجارەکی ماڵئاوای لێکردین.

لەدەستدانی ئەم هەڤاڵە دڵسۆزو نیشتمانپەروەرە خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ گەلەکەمان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ئەنجومەنەکەمان، لەکاتیکدا خۆمان بە خاوەنی پرسە دەزانین لەهەمان کاتیشدا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی یەک بەیەکی ئەندامانی خانەوادەو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین رۆحی پاکی هەڤاڵ لەتیف بەبەهەشتی برین شادکات و ئەوە دویان ناخۆشیتان بێ.

هەزاران سڵاو بۆ گیانى پاکى هەڤاڵ لەتیف و سەرجەم شەهیدان و خەباتگێرانی رێگاى رزگارى و ئازادى کورد و کوردستان.

ئەنجومەنی ناوەندی (ى.ن.ک)

13/9/2017

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *