shadow

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە بۆنە ساڵیادی دایکی شەهیدان (وەسفیە بەنی وەیس) ژنە سەرکردە و تێکۆشەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و گەلەکەمان ، بروسکەیەکی ماتەمینى ئاراستەی کەس و کار و خانەوادە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانى دەکات.

دەقی بروسکەکە:

بەرێزان / خانەوادە و کەس و کارى سەربەرزى ژنە سەرکردەى تێکۆشەر (وەسفیە بەنی وەیس)
بابەت / بروسکەی ماتەمینی
سڵاوێکی گەرم…

بە ناوى سکرتاریەت و سەرجەم ئەندامانى ئەنجومەنى ناوەندى بە بۆنە ساڵیادی دایکی شەهیدان (وەسفیە بەنی وەیس) ژنە سەرکردە و تێکۆشەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و گەلەکەمان ، هاوخەمى و ماتەمینى و دڵگرانى خۆمان رادەگەیەنین و سەرەخۆشى لە خۆمان و کەس و کار و خانەوادە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانى دەکەین و بەڵێن دووپاتدەکەینەوە درێژە بە رێبازە پیرۆزەکەى بدەین.

لەدەسەتدانی ئەو سەرکردە بوێر و بەهەڵوێست و ماندونەناس و خاکیه زیانێکی گەورەی بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و گەلی کورد گەیاند ، خێزان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانیش دایکێکی میهرەبانیان لەدەستدا.
باشترین وەفاداریش بۆ گیانی پاکی ئەو سەرکردە نەمرە بەڵێن دوپاتکردنەوەیە بە درێژەدان بە رێبازە پیرۆزکەی و بەردەوام بوون لەسەر کاروانی خەبات و خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان .

هەزاران سڵاو لە گیانى پاکى دایکی شەهیدان (وەسفیە بەنی وەیس) سەرجەم شەهیدانى رێگاى رزگارى و ئازادى کورد و کوردستان .
سەر بڵندى و سەر بەرزى بۆ کەس و کارى شەهیدان
سەرکەوتن بۆ گەلى کورد و هێزى پێشمەرگەى کوردستان

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
25/4/ 2017

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *