shadow

وەفدێکی ئەنجومەنی ناوەندی سەردانی فەرماندەیەکی برینداری شەری داعش دەکات
پێویستە بیری توندڕەویی و فکری داعشیزم بنبڕ بکرێت

ئەمرۆ سێ شەممە 25/7/2017 وەفدێکی باڵای ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و هەواڵپرسین سەردانی عەمید کاوە تۆفیق ئامر ليواى (5) پیادەی شارەزووری هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد کەلە تێکشکاندنی پەلامارێکی تیرۆریستانی داعش لە گوندی زەرگەی بناری حەمرین بریندار بووە.

وەفدەکە پێکهاتبوون لە هەڤاڵان زوبێر عوسمان و چێنەر عەلی جۆڵا جێگرانی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی و هەڤاڵان( حەمە هەژار و ئازاد گەڵاڵی و ئەرسەلان حەسەن و سالار سەرحەد ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی، وەفدەکەی ئەنجومەنی ناوەندی ڕۆڵی عەمید کاوە تۆفیق لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش بەرز نرخاند و رایانگەیاند” لە بنەماڵەیەکی خەباتگێر و نیشتیمان پەروەر پیاوی جوامێر و قارەمانی تێدا هەڵدەکەوێت، عەمید کاوە وەک فەرماندەیەکی مەیدانی هێزی پێشمەرگە هەر لەسەرەتای شەری داعشەوە رۆڵێکی مەزنی هەبوە لە و رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە لەلایەن ئەو گروپە تیرۆریستیەوە داگیرکرابوون”.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد: بەگیان فیدایی هێزی پێشمەرگەی کوردستان تیرۆریستانی داعش بەرەوو لەناوچوونی تەواوەتی دەچێت ، پێویستە لە رووی فکریشەوە رێگری لە بیری توندرەوەی بکرێت و فکری داعشیزم بنبڕ بکرێت.

لای خۆشیەوە عەمید کاوە تۆفیق ئامر ليواى (5) پیادەی شارەزوور خۆشحاڵی خۆی بە سەردان و بەسەرکردنەوەی هەڤاڵەکانی خۆی لە ئەنجومەنی ناوەندی دەربڕی و سوپاسی وەفدەکەی ئەنجومەنی ناوەندی کرد وبەڵێنی دوپاتکردەوە پێشمەرگە ئاسا هەر ئەرک و فەرمانێکی پێبسپێردرێت بەشانازییەوە و بەوپەری تواناییەوە جێبەجێی دەکات.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *