shadow

هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ پێشنیارەکانی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی پەسەند کرد و بریاردرا کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بکرێ و یەکێک لە تەوەرە گرنگەکانى پرۆژەکە بێت

کۆسرەت رەسوڵ : پێویستە هەمومان لەم قۆناغەدا هەوڵەکانمان یەکبخەین و ببینە تەواوکەری یەکتر بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان

ئەمرۆ سێ شەممە 10/1/2017 زیاتر لە 50 هەڤاڵی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشی یان لەشاری سلێمانی کرد ، سەردانەکەی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ لای هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ بەمەستى بەخێرهاتنەوە و پیرۆزبایکردن بوو لەبەرێزیان کە خەڵاتی پیکاسۆی زێرینی لە وڵاتی ئیتالیا پێبەخشرابوو، هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلی بەخێرهاتنی گەرمی هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی کرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردانە دەربڕی.

سەرەتادا هەڤاڵ زوبێر عوسمان جێگری یەکەمی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی بەناوی ئەنجومەنی ناوەندییەوە بەخێرهاتنەوەی هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵى کرد و پیرۆزبایی گەرمی ئاراستە کرد لەبەرامبەر وەرگرتنی خەڵاتی پیکاسۆی زێرین لە هەرێمی تۆسکانای وڵاتی ئیتاڵیا ، وتیشی: ئەم خەڵاتکردنەی جەنابت خەڵاتکردنی ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی و ئەندامان و کادیرانی یەکێتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو گەلی کورده، مێژوو خەبات و تێکۆشان و قارەمانی و قوربانی وگیان فیدایایت گەواهیدەری ئەو راستیەن کە شایستەی ئەم خەڵاته مەزنەن، لەلایەک بەری رەنج و ماندبون و گیانفیدای و خۆبەختکردنتانە لەلایەکیتریشەوە قوتابخانەکەی هەڤاڵ مام جەلال و یەکێتیە کە سەرکردە و فەرماندەی وەک بەرێزت بەرهەم دەهێنێ ، ئەنجومەنی ناوەندی ستایش و پێزانینی هەیە بۆ وێستگەکانی خەباتت لەسەردەمی قوتابیان و خوێندکاران هەتا قۆناغی پێشمەرگایەتی و فەرماندەیکردن و له پرۆسەی راپەرین و رزگارکردنی شارەکانی کوردستان ئەرکی گرنگ و قورست راپەراند، تا لە هەڵبژرادنی 1992 وەکو نوێنەری یەکێتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەرکت قورستربوو ، بەرابەرایەتی مام جەلال و لەگەڵ سەرکردەکانیتر و هێزی پێشمەرگەی کوردستان یەکێتی گەشتوەتە ئەم قۆناغە، هەروەک چۆن مام جەلال راگری یەکێتی و یەکخەری هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و عێراقیش بوو خاوەنی کەسایەتیەکی جیهانی بوو ، هەموو وڵاتانی دنیا راوێژییان پێدەکرد رۆڵی گرنگ و مەزنی هەبوو لەناوچەکە و جیهانیش ، ئێستا ئەرکی جەنابتە لە جیاتی مام جەلال رۆَڵی ئەو سەرکردە مەزنە بگێڕی و یەکریزی نێو یەکێتی و ماڵی کورد رێکبخەیتەوە .

هەڤاڵ زوبێر عوسمان لەبەشێکیتری قسەکانیدا داوایکرد بڕیاری کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بدرێت ، کۆبونەوەکە بۆ چارەسەری کێشە ناوخۆییەکان (ی.ن.ک) بێت و پرۆژەکەی ئەنجومەنی بکرێتە یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی کۆبونەوەکە.

لەبەرامبەریشدا هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلی وێرای خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردانە دەربڕی و سوپاسی ئەنجومەنی ناوەندی کرد و رایگەیاند:” ئەنجومەنی ناوەندی ئۆرگانێکی گرنگی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و رۆڵتان بەرزدەنرخێنم، هیوادارم لە هەوڵەکانتان بەردەوام بن ، پێویستە هەمومان لەم قۆناغەدا هەوڵەکانمان یەکبخەین و ببینە تەواوکەری یەکتر بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان.

هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ پێشنیارەکانی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی پەسەند کرد و بریاریدا کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بکرێ و یەکێک لە تەوەرە گرنگەکانى پرۆژەکەی ئەنجومەنی ناوەندی بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان لە کۆبونەوەکەدا پرۆژەیەکی تایبەتی کۆسرەت رەسوڵ سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حزب و لایەنە سیاسیەکان و بارودۆخی هەرێمی کوردستان خستە بەردەم هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی و هەڤاڵانیش راو سەرنجی خۆیان لەبارەی پرۆژەکە و بارودۆخی ناوخۆی یەکێتی و هەرێمی کوردستان خستەروو.

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *