shadow

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتيی نیشتیمانی کوردستانەوە بە بۆنەی داگیرساندنی مۆمی (18) ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی کوردسات ەوە پیرۆزبایی لە بەرێوەبەر و سەرجەم کارمەندان و کادیرانی ئەو کەناڵە دەکات و هیوادارە کوردسات درێژە پێدەری دروشمە سەرەتا و سەرەکیەکەی خۆی بێت و دەنگ و رەنگی کوردان بێت و هەر بەپێشەنگی بمێنێتەوە.

دەقی بروسکەکە:

بەرێزان / بەرێوەبەرى گشتی و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی دەزگای میدیایى کوردسات
بابەت / بروسکەی پیرۆزبایی

بە ناوی سکرتاریەت و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە بە بۆنەی داگیرساندنی مۆمی (18)ـه مین ساڵیادی دامەزارندنی کەناڵی کوردسات ەوە جوانترین پیرۆزبایتان لێدەکەین .

کەناڵی کوردسات لەماوەی 18 ساڵی تەمەنیدا خزمەتێکی ئیکجار مەزنی بەبواری رۆژنامەگەری کوردی کردوە و هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە خاوەنی تایبەتمەندی خۆی بووە ، بە هەوڵ و کۆششی پۆلێک لە کادری بەتوانا و پرۆفیشنال کەناڵەیان گەیاندوەتە ئەم ساتە و خاوەنی پەیامی تایبەتی خۆی بوە لە خزمەتکردن بە بوارەکانی سیاسی و پرسە نەتەوەى و نیشتیمانى و ئابوری کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و هونەرى و و تەندروستی و ژینگە وەرزش و منداڵان و کلتور و کەلەپور بواری دراما و دۆبلاژ و سەرجەم بوراەکانیتر، ئەم کەناڵە قوتابخانەیەک بوە بۆ پێگەیاندنی کادری بەتوانای راگەیاندن و ئێستا ژمارەیەکیان لە کەناڵەکانیتر کاردەکەن.

کەناڵی کوردسات بوە هەوێنی دامەزراندنی دەزگایەکی میدیایی کە ئێستا خۆی لە ( دوو کەناڵی بینراوی ئاسمانی و دوو رادیۆ و ماڵپەرەکانی کوردسات و سۆشیاڵ میدیایی کوردسات)دا دەبینێتەوە و یەکێکە لە پڕبینەرترین کەناڵە کوردییەکان و بووەتە سەرچاوە بۆ ناوەندەکانی هەواڵ لە ناوخۆ و دەرەوە.

هیوادارین کوردسات درێژە پێدەری دروشمە سەرەتا و سەرەکیەکەی خۆی بێت و دەنگ و رەنگی کوردان بێت هەر بە پێشەنگی بمێنێتەوە.

دووبارە پیرۆزبایتان لێدەکەین و هیوای هەمیشە سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین…

ئەنجومەنی ناوەندی (ى.ن.ک)
1/1/2018

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *