shadow

 

ئەنجومەنی ناوەندی ی.ن.ک بۆ کۆچی دوایی (حاجی شێخەی وەرتی) تێکۆشەری دێرین و باوکی سێ شەهیدی سەنگەر پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەیان دەکات.

ئەمەدەقەکەیەتی:

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

خانەوادە و کەسوکاری کەسایەتی دیار و تێکۆشەری دێرین حاجی شێخەی وەرتی

بەداخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی (مام حاجی شێخەی وەرتی) مان پێگەیشت، بۆ ئەو خەمەتان پرسە و ماتەمینی قوڵی ئەنجومەنی ناوەندیتان پێ ڕادەگەیەنین و بەشداریی خەمتان دەکەین و پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی یەک بەیەکی ئەندامانی خانەوادەو بنەماڵەکەتان دەکەین.

داواکارین لەپەروەردگار گیانی کۆچکرد و بە بەهەشتی فراوانی شادبکات، ئارامیی و دڵنەواییش بەئێوەو هەمو لایەک ببەخشێت و ئەوە دوایین ناخۆشی و خەمتان بێت.

انا للە وانا الیە راجعون

ئەنجومەنی ناوەندی ی.ن.ک

١٤/١/٢٠١٨

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *