shadow

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی ( سەلیم حامید ) تێکۆشەری دێرین و باوکی شەهیدی فەرماندە و پارتیزان (حەسەن سەلیم نێروەیی) بروسکەیەکی ماتەمینی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکات.

دەقى بروسکەکە:

بەناوی یەزدانی مەزن
خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی تێکۆشەری دێرین (سەلیم حامید)

بەداخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی ( سەلیم حامید ) تێکۆشەری دێرین و باوکی شەهیدی فەرماندە و پارتیزان (حەسەن سەلیم نێروەیی) مان بیست، بۆ ئەو خەمەتان پرسە و ماتەمینی قوڵی ئەنجومەنی ناوەندیتان پێ دەگەیەنین و بەشداریی خەمتانین، پرسەو سەرەخۆشی سکرتارییەت و هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی ئاڕاستەی یەک بەیەکی ئەندامانی خانەوادەو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.

داواکارین لەپەروەردگار گیانی کۆچکرد و بە بەهەشتی فراوانی شادبکات، ئارامیی و دڵنەواییش بەئێوەو هەمو لایەک ببەخشێت و ئەوە دوایین ناخۆشی و خەمتان بێت.

انا للە وانا الیە راجعون

ئەنجومەنی ناوەندی (ی. ن. ک)

2-5-2017

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *