shadow

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین (فاتیح شوانی ) بروسکەیەکی ماتەمینی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەی خواڵیخۆشبوو دەکات
دەقی بروسکەکە:

بنەماڵە و کەسوکارى سەربەرزى تێکۆشەری دێرین ( فاتیح شوانى)

سڵاوی خەبات و تێکۆشان
بابەت / بروسکەی ماتەمینی

بە ناوى سکرتاریەت و سەرجەم ئەندامانى ئەنجومەنى ناوەندىیەوە بە بۆنەى کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین ( فاتیح شوانى) هاوخەمى و ماتەمینى و دڵگرانى خۆمان رادەگەیەنین و سەرەخۆشى لە خۆمان و هاوڕێ و هاوسەنگەرانى دەکەین.

فەرماندەی تێکۆشەر لە بنەماڵەیەکی نیشتیمان پەروەر لە دایک بوە و خاوەن کەسایەتیەکی تایبەت و پێشمەرگەیەکى نەبەزى رۆژانى سەختى خەبات و شۆرشەکانی کورد و شۆرشی نوێی گەلەکەمان بى رابەراتب  بوو ، هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە هەستی نەتەوایەتی و خۆشەویستی بۆ خاک و نیشتیمان لە ناو دڵ و دەرونیدا چەکەرە کردوە و بەشداری چەندین داستان و نەبەردی  کردوە و چوار جار برینداربووە، پلەکانی قارەمانانە بڕیوە و دوا پلەی جێگری لێپرسراوی ناوەندی کۆمەڵایەتی کەرکوک بوو، خوالێخۆشبوو  باوکی فەرماندەی بە ورە پۆڵاین شەهیدی نەمر (لیوا شێرکۆ شوانی)  بوو کە لە منداڵیەوە وانەی کوردایەتی و نیشتیمان پەروەری بەگوێی شەهیدی فەرماندە چرپاند و  گیانی خۆی کردە قوربانی لە پێناوی پاراستنی خاکی نیشتیمان و کەرکوکی قودسی کوردستان  .

هەزار حەیف و مخابن ئەمرۆ 6/1/2016  فەرماندەی تێکۆشەر (فاتیح شوانی )دڵە گەورە و پاک و پڕ نیشتیمانەکەی لە لێدان کەوت و بەیەکجاری ماڵئاوی لێکردین و بەکۆچی دوای ئەم پیاوە خەباتگێرە زیانێکی زۆر بەگەلى کورد و یەکێتى نیشتمانى کوردستان کەوت، هەزاران سڵاو بۆ گیانى پاکى تێکۆشەری دێرین و سەرجەم خەباتگێران و شەهیدانى رێگاى رزگارى و ئازادى کورد و کوردستان .

سەر بڵندى و سەر بەرزى بۆ کەسوکارى شەهیدان

سەرکەوتن بۆ گەلى کورد و هێزى پێشمەرگەى کوردستان

ئەنجومەنى ناوەندى (ى.ن.ک)
6/1/2017

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *