shadow

ئێوارەی ئەمرۆ 27/9/2017 کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا بەفەرمی ئەنجامی ریفراندۆمی راگەیاند. بەپێی ئەنجامەکە 92.73% ی بەشداربووان بە بەڵێ و 7.27% بەشداربووانیش بە نەخێر دەنگیان داوە.

لەهەر پێنج پارێزگاکە (هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، دهۆک و هەڵەبجە) و شار و شارۆچکە کوردستانییەکانی سەر بە سێ پارێزگای عێراق (موسڵ، دیالە و سەلاحەدین) 4 ملیۆن و 581 هەزار و 255 کەس مافی بەشداریکردن لە دەنگدانیان هەبوو، 3 ملیۆن و 305 هەزار و 925 کەسیش بەشدارییان کردووە.

بەپێی ئەنجامەکەی کۆمیسیۆن لەو ژمارەیە 170 هەزار و 611 دەنگ دوورخراونەتەوە، 40 هەزار و 11 دەنگ پووچەڵ کراونەتەوە، 9 هەزار و 368 دەنگیش بە سپی دراون.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *