shadow

 

ئەمەریکا ٤۸ کاتژمێری بۆ بارزانی داناوە دەست لەکار بکێشێتەوە، بەو هۆیەشەوە ئەندامانی خێزانی بارزانی بەپەلە دەگوازرێنەوە بۆ وڵاتی ئیمارات و داوای مافی پەنابەری لەو ووڵاتە دەکەن.

لەدوای بەدەستەوەدانی کەرکوکەوە بارزانی چەند جارێک پەیوەندی بەواشنتنەوە کردوە بەڵام هیچ کام لەبەرپرسانی ئەمەریکی وەڵامی نادەنەوە، دواجار ئەمەریکا لەڕێگەی (جۆزێف پێنيگتن) یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق بارزانی ئاگادارکردۆتەوە بەهۆی گوێنەگرتن لەپەیامەکانی ئەمەریکاو ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بەرپرسانی واشنتن دەخوازن لەماوەی ٤۸ کاتژمێردا دەست لەکار بکێشێتەوە، ئەگەرنا بەپێچەوانەوە ئەمەریکا تەداخول دەکات.

هەمان ماڵپەڕ دوای چەند خولەکێک هەواڵی ئەوە بڵاو دەکاتەوە کەئەندامانی خێزانی بارزانی بەفڕۆکەیەکی تایبەت بەرەو ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات گوازراونەتەوەو داوای مافی پەنابەریان لەو ووڵاتە کردوە.

لە ئەکاونتی گۆران دوکانی رۆژنامەنووس لە ئەمریکا وەرگیراوە

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *