shadow

 

مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان نھێنی پێکھێنانی ژورێکی عەمەلیاتی ھاوبەش لەسەربازگەی کەیوان لەشارەکە لەلایەن ئەمریکاوە ئاشکرادەکات، بەرپرسێکی یەکێتیش تەئکیددەکاتەوە، ھەرکاتێک ئەو ژوری عەمەلیاتە پێکھێنرا یەکێتیی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەبێت، دەشڵێت:”ئەمریکا ھاوشێوەی پرۆسەی ئازادی دەگەڕێتەوە بۆ عیراق”.

یاسین عیزەدین جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی ڕایگەیاند، “بڕیاری پێکھێنانی ژوری عەمەلیاتی ھاوبەش لەکەرکوک و بەتایبەت لەسەربازگەی کەیوان، ئامانج لێی گەڕانەوەی ھێزەکانی ئەمریکایە ھاوشێوەی ساڵی 2003 -2004 “.

وتیشی:”ئەمریکا دەیەوێت دۆسیەی ئەمنی و ئابوری عیراق وەک پێشتر بگەڕێنێتەوە بۆلای خۆی نەک تەنھا لەشاری کەرکوک، بەڵکو لەبەشێکی زۆری ناوچەکانی دیکەی عیراقیشدا”.

بەرپرسەکەی یەکێتیی ئەوەشی ڕونکردەوە، پێکھێنانی ژوری عەمەلیاتی ھاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیە ئەمنی شاری کەرکوک ھەرکاتێک دەستبەکاربێت، ئەوا یەکێتیی ڕۆڵێکی کاریگەری دەبێت لەئیدارەدانی کەرکوک و دۆسیەی ئەمنی شارەکە.

ئەوەشی وت:”جگەلەوەش کەرکوک بەبێ یەکێتیی بەڕێوەنابرێت و ئەو ڕاستیەش عەرەب و تورکمانەکانی شارەکە دەیزانن”.

سەبارەت بەگەڕانەوەی حزبە کوردیەکانی دیکەش بۆ کەرکوک, یاسین عیزەدین بە ئێس ئێن ئێنی وت:”حزبە کوردیەکان زۆربەیان ڕۆژانە دەگەڕێنەوە بۆ شارەکەو بارەگاکانیان  زیانی بەرنەکەوتوە، بەڵام ئەوەی زیانی بەرکەوتوە  بارەگاکانی برادەرانی پارتییە کە پێشتر خۆیان بەخاوەنی ڕیفراندۆم زانیوە، بۆیە بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵ کراوە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *