shadow

ئەمریکا تا لەناوبردنی مەترسییەکانی گەڕانەوەی داعش لەسوریا و عێراق دەمێنێتەوەە و داواش لە ئێران دەکات ھێزەکانی لە وڵاتانی عەرەبی بکشێنێتەوە.

“ریکس تیرلسن” وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند ، تا لەناوبردنی داعش و نەمانی ھیچ مەترسییەک سەبارەت بە دوبارە گەرانەوەی ئەو گروپە تیرۆریستییە ، ھێزە ئەمریکییەکان لەعێراق و سوریادا دەمێننەوە ، لەبارەی مانەوەی ھێزەکانی ئێرانیش لە ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبیدا ، تیرلسن رایگەیاندووە ، بۆچوونی ئەمریکا لەبارەی بوونی ھێزەکانی ئێران لەچەند وڵاتێکی عەرەبی وەک سوریا و عێراق و یەمەن و لوبنان ، ھەمان بۆچوونی کۆمەڵی نێودەوڵەتییە ، ھەربۆیە داوای لە تاران کردووە ئەو ھێزانەی لەو وڵاتانەدا بکشێنێتەوە و ئەو ھەنگاوەی بەباشترین رێگا وەسف کردووە بۆ داھاتوو .

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *