shadow

بەرپرسێکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم نوێترین زانیاری لەسەر موچەی فەرمانبەران ئاشکرادەکات و ڕایدەگەینێت: ئەمرۆ وەزارەتی دارایی ھەرێم خشتەی نوێی موچە بڵاودەکاتەوە.

د.ئاراس خۆشناو سەرۆکی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ھەرێم لەئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: ئەمرۆ وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی موچە بڵاودەکاتەوە، کە بەشێکی زۆر لەوەزارەتەکان لەخۆدەگرێت.

وتیشی”تا کۆتایی ئەم مانگە تەواوی وەزارەتەکانی حکومەت موچە وەردەگرن و ھیچ کێشەیەک بۆ دابەشکردنەکەی نییە”.

لێدوانی ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی وەزیران لەکاتێکدایە، دەستکردن بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئایاری موچەخۆران نزیکەی 15 ڕۆژە دواکەوتووەو تا ئەمڕۆش تەنھا موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو ھێزەکانی 70 و 80 دابەشکراوە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *