shadow

 

“رەجەب تەیب ئەردۆغان” سەرۆکی تورکیا لەگەڵ وەفدی بەرەی تورکمانی عێراقی کۆبووەوە، ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: ئەردۆغان پێشوازی لە وەفدێکی دەستەی رێکخستنی تورکمانی کردووە و لە کۆبوونەوەیەکدا رەوشی عێراق و کەرکوک و دوایین پێشھاتەکانیان تاووتوێ کردووە، ھەروەھا پرسی ریفراندۆمەکەی ھەرێمی کوردستان و رووداوەکانی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان لە دیارترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان بووە لەگەڵ وەفدی تورکمانی عێراقیدا.

تا ئێستا چەند جارێک عێراق داوای لە وڵاتان کردووە دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەرنەدەن، بەڵام ئەنقەرە بەردەوامە لە سیاسەتەکانی لە دەستوەردانە کاروباری ناوخۆی عێراق و جگە لە نەکشانەوەی ھێزەکەی لەناو خاکی عێراق، لە ئێستادا ھەوڵ دەدات رۆڵی ھەبێت لە دوایین پێشھات و رووداوەکانی عێراقدا.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *