shadow

بڕیارە سبەینێ مه‌کته‌بی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی هەڤاڵ کۆسره‌ت ره‌سوڵ ‎جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتیی کۆبێته‌وه‌ و رۆژی شەممەی داهاتویش ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە کەرکوک هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتو و دۆخی ناوخۆی یه‌کێتی، پرۆسەی ریفراندۆم ریفراندۆم و، کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئابووری و مووچه‌ و ژیان گوزه‌رانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان تاووتوێ بکات.

بەپێی زانیارییەکانی PUKcc لە کۆبونەوەکەی سبەينێی مەکتەبی سیاسی کە لە شاری سلێمانی و بەسەرپەرەشتی هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ علی بەرێوە دەچێت دواین گۆرانکاری و پێشهاتە سیاسیەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاووتوێ بکرێت .

بڕیاریشە کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی رۆژی شەممە 20/5/2017 ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە شاری کەرکوک کۆببێتەوە و ئەجێندای کۆبونەوەکەیش پێکهاتوە لە چەند تەوەرێکی گرنگ لەوانە ” هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی کوردستان و عێراق ، دۆخی ناوخۆی یه‌کێتی، پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆی، کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ، هەروەها قەیرانی دارایی ومووچه‌ی فەرمانبەران و ژیان و گوزه‌رانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *