shadow

کەمێک لەمەوپێش کۆبونەوەی پێکھاتەکانی کەرکوک لە ماڵی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایھات و پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت” داواکاری و مەرجەکانی کورد کە بەشداری گشت پێکهاتەکانە زۆر بە کردارەکی شوێنی خۆی گرتووە”.

لەوبارەوە حەمە سور دوشیوانی بە PUKcc ڕاگەیاند: بەسەرپەرشتی و لە ماڵی سەرۆکی پەڕلەمان د. سەلیم جبوری و نوێنەری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکانی کەرکوک تا درەنگانێکی ئەم شەوی خایاند کۆبووینەوە و کۆمەڵێک بابەتی زۆر گرنگ کە جێ ئامانجی هەر چوار پێکهاتەبوو گفتوگۆی لەسەر کرا.

وتیشی:تاڕادەیەکی باش تێگەیشتنی هاوبەش بوونی هەبوو ،هەروەها داواکاری و مەرجەکانی کورد کە بەشداری گشت پێکهاتەکانە زۆر بە کردارەکی شوێنی خۆی گرتووە ، هەموو لایەکیش ئاگادار دەکەینەوە کە نوێنەری ڕاستەقینە دەبین و خوێن و قوربانی و ماندوبوونی پێشمەرگە بەرز و بەرزتر ڕادەگرین کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان یەکلایی دەکاتەوە ، کۆبوونەوەکان درێژەی دەبێت تا دەگەینە ڕێککەوتنێکی هاوبەش. 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *