shadow

كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان دواین هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی پرسی ریفراندۆمه‌وه‌ راگه‌یاند کە بۆ ریفراندۆم دەنگیان بەڵێ دەبێ.

لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ PUKcc نێردراوە ، تێیدا هاتوە چه‌ندان جارو له‌بۆنه‌ی جۆراوجۆردا ڕامانگه‌یاندوه‌، جارێكی دیكه‌ش دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ گه‌لی كوردستانیش وه‌ك سه‌رجه‌م گه‌لانی دیكه‌ی دنیا مافی ڕه‌وای خۆیه‌تی له‌ وڵاتی خۆیدا خاوه‌نی ئیراده‌و ئیداره‌ی خۆی بێ‌‌و ئازادو سه‌ربه‌خۆبێ‌‌و، له‌ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌ت‌و قه‌واره‌ی سیاسیی خۆیدا بژی، سه‌باره‌ت به‌و ریفراندۆمه‌ی كه‌ ده‌ویسترێ‌ سبه‌ینێ‌ (25/9/2017)ز به‌ڕێوه‌بچێ‌، ئێمه‌ چه‌ند جارێك له‌كۆبوونه‌وه‌ تایبه‌تییه‌كانداو له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنیشه‌وه‌ به‌ده‌نگێكی زوڵاڵ‌و به‌ڕاشكاویی بیروڕاو هه‌ڵوێستی خۆمانمان خستۆته‌ ڕوو: كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ زه‌مینه‌سازییه‌كی نێوخۆیی‌و هه‌رێمیی‌و نێوده‌وڵه‌تیی بۆ نه‌كراوه‌و، بڕیارێكی حیزبیی له‌پشته‌وه‌یه‌ له‌جیاتی یاسایه‌ك، یان بڕیارێكی دامه‌زراوه‌یی هه‌مه‌لایه‌نه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ مه‌ترسیی جیددییمان هه‌یه‌ كه‌ سه‌روبه‌ر نه‌گرێ‌‌و، بگره‌ له‌سه‌ریشی قه‌رزدار ببینه‌وه‌، كه‌چی به‌داخه‌وه‌ سه‌رنج‌و ڕه‌خنه‌كانی ئێمه‌و غه‌یری ئێمه‌ش له‌سه‌ر چۆنیه‌تی‌و هه‌ل‌و مه‌رجی تێدا ئه‌نجامدرانی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ “كه‌له‌ئه‌سڵدا پرسێكی گشتیی‌و نیشتیمانییه‌” وه‌رنه‌گیران!

لەبەشێکیتری راگەیەندراوەکەی کۆمەڵدا ئەوەخراوەتەروو: هه‌ركات ریفراندۆمیش ئه‌نجامدرا، ئێمه‌ ده‌نگمان (به‌ڵێ‌)یه‌، چونكه‌ له‌هه‌ركوردێكی دڵسۆز بپرسرێ‌: ئایا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆت ده‌وێ‌؟ بێگومان ده‌ڵێ‌: (به‌ڵێ‌)، به‌ڵام لێره‌شه‌وه‌ ده‌ڵێین: به‌رپرسیار له‌به‌رانبه‌ر ده‌رهاویشته‌و ئه‌گه‌ره‌ مه‌ترسیی لێكراوه‌كاندا، ته‌نیا بڕیارده‌رانی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ن…

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *