shadow

ئێستا راگەیەندرا.. کاتی دەستکاریکردنی سیستمی موچە و لابردنی پاشەکەوت ئاشکراکرا

بە پێی پلانێک، حکومەتی ھەرێم  لە ساڵی داھاتوودا دەستکاری سیستمی پاشەکەوتی مووچە دەکات، بەنیازیشە لە ساڵی ٢٠١٨ سیستمی پاشەکەوت نەھێڵێت.
د.عیزەت سابیر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: بە پێی بەدواداچوونەکانیان حکومەتی ھەرێم پلانی داناوە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی خێزان و منداڵ و دەرماڵەی بڕوانامە و پیشەیی بۆ چین و توێژەکان خەرج بکات، بەڵام ئەو پلانە لە سەرەتای “٢٠١٨”ەوە جێبەجێ دەکرێت و سیستمی پاشەکەوت لادەبات.
عیزەت سابیر لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەکرد: سیستمی پاشەکەوت بووە بەبارگرانیەکی گەورە بۆ حکومەت، لە ئێستادا نزیکەی ٧ ملیار دۆلار لە پاشەکەوت بووە بەقەرز لەسەر حکومەت، لەبەرئەوە بیر لەلابردنی ئەو سیستمە دەکاتەوە.

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *